حكومه‌تی هۆڵه‌ندا، بڕیاریداوه ده‌رگای زیندانه‌كانی به‌ڕوی په‌نابه‌راندا بكاته‌وه تاوه‌كو تێیدا نیشته‌جێبن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تاوان‌و نه‌بوونی تاوانباران له‌و وڵاته‌دا.
زیندانى (دی كۆبه‌ل)، ده‌كه‌وێته شاری هارلم له‌رۆژئاوای هۆڵه‌ندا، له‌ساڵی 1880 دروستكراوه‌و ناوه‌ڕاستی زیندانه‌كه شێوه بازنه‌یه‌و به‌بنمیچێكی ناوازه داپۆشراوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه شوێنه‌كه تاڕاده‌یه‌ك گونجاو بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌وێ ده‌ژین به ئازادی بسوڕێنه‌وه.
جانێت هێڵده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاژانسی هۆڵه‌ندا بۆ دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به كه‌ناڵى به‌بی بی سی راگه‌یاندووه، ئه‌وان به وردی له‌بڕیاری گۆڕینی زیندانیه‌كه بۆ وه‌رگرتنی په‌نابارانیان كۆڵیوه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و زیندانه دانراون 400 كه‌س ده‌بێت، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مافی نیشته‌جێ بوونن. له‌وێدا په‌نابه‌ره‌كان ده‌توانن به‌ئازادی بچنه ده‌ره‌وه‌و هه‌ر چالاكیێك بۆ خۆیان پێیان خۆش بێت، ئه‌نجامی بده‌ن.
جانێت هێڵده‌ر ده‌ڵێت "هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌ڵێن چۆن سوریه‌كانتان له‌و زیندانیه داناوه، ئه‌وان بۆ خۆیان له ترسی زیندانی كردن هه‌ڵاتوون، هه‌ر بۆیه ئێمه ته‌ماشای بارودۆخی په‌نابه‌ره‌كان ده‌كه‌ین‌و ئه‌گه‌ر زانین بۆ ئه‌وان كێشه‌یه، ئه‌وا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی تر ده‌ده‌ین".
په‌نابه‌ره‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و زیندانه، زۆرێكیان رۆژانه وه‌رزش ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت په‌نابه‌رێكی عێراقی كه پێشتر له‌سه‌رتاشخانه‌دا كاریكردووه ئێستا له‌و زیندانه هه‌مان كار ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا پاره وه‌رده‌گرێت.
له‌دوای شه‌ڕ‌و ئاڵۆزیه‌كانی نێوخۆی به‌شێك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ده‌ركه‌وتنی چه‌كدارانی داعش، دانیشتوانی چه‌ندین وڵات به‌تایبه‌ت سوریا‌و عیراق، به‌دوای شوێنێكی ئارام‌دا رویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان كردووه. له‌ئێستاشدا زیاتر له ملێۆنێك په‌نابه‌ر له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادان‌و ده‌یانه‌وێت له‌وێ درێژه به‌ژیانیان بده‌ن.