هه‌ندێك نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌جه‌سته‌دا ؟


له‌ %70ی جه‌سته‌ى مرۆڤ ئاوه‌ ، ئاو  زۆر پێویسته‌ بۆ پاراستنی جه‌سته‌ له‌وشكبونه‌وه‌ و نه‌خۆشی ، ڕۆژانه‌ ده‌بێت 6 بۆ 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت به‌شێداری بمێنێته‌وه‌ ، نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو ئه‌م نیشانانه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ ده‌رده‌خات .
وشكبونه‌وه‌ی ده‌م :  ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ كه‌م ئاو بخواته‌وه‌ ده‌م و قوڕگی وشك ده‌بێت و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ داوای ئاوت لێده‌كات .
 وشكبونه‌وه‌ی پێست : مانه‌وه‌ی پێست به‌شێداری وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ی رۆژانه‌ ده‌یخۆیته‌وه‌ و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌جه‌سته‌دا واده‌كات جه‌سته‌ وشك ببێته‌وه‌ .
ئه‌وكاته‌ی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت هه‌ست به‌ وشكبونه‌وه‌ی ده‌مت ده‌كه‌یت ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌ جه‌سته‌دا .
وشكبونه‌وه‌ی چاو : ئه‌و كاته‌ی ئاو له‌ جه‌سته‌دا كه‌مببێته‌وه‌ هه‌ست به‌م كێشه‌یه‌ ده‌كه‌یت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م دۆخه‌دا عه‌ده‌سه‌ بكه‌نه‌ چاویان زیان به‌ چاویان ده‌گات .
جومگه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئازار : ئاو %80 ی ئێسك و جومگه‌كان پێكده‌هێنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری ئێسكه‌كانت نه‌بێت بڕی پێویست ئاو بخۆره‌وه‌ .
هاوشێوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ ماسولكه‌كانیش ڕه‌ق و لاواز ده‌بێت كاتێك ئاو كه‌مبخۆیته‌وه‌ .
 ئه‌و كاته‌ی ئاوی جه‌سته‌ت كه‌مبێته‌وه‌ هه‌ر جۆرێك نه‌خۆشیت توش بوبێت ماوه‌كه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه‌ و كاتی زیاتری ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ر چونكه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو یارمه‌تی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر ده‌دات له‌ناو جه‌سته‌دا  .
هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی و بێزاری زۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاوی جه‌سته‌ت كه‌مببێته‌وه‌ .
قه‌بزی و قورس بوونی هه‌رس گه‌ده‌ دوو نیشانه‌ی دیكه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی جه‌سته‌ن .
كه‌مبونه‌وه‌ی میزكردن : مرۆڤێك كه‌ ئاستی ئاوی جه‌سته‌ی ئاسای بێت ده‌بێت له‌ ڕۆژێكدا 4 بۆ حه‌وت جار میز بكات به‌ڵام كه‌متر له‌م ڕادده‌یه‌ ناسروشتیه‌ و مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئاوی جه‌سته‌ت كه‌متره‌ له‌ ئاستی سروشتی .