چیرۆکی ئەو پاشا هندییەی ئوتومبیلی ڕۆڵس ڕۆیسی بۆ گواستنەوەی زبڵ بەکاردەهێنا


جای سینگ کە لە ساڵی ١٩٢٠ دا پاشای ئەوکاتەی هندستانبوو سەردانی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایکرد و ڕۆژێک بە جلوبەرگی سادەو بە بێ پاسەوانەکانی بە شەقامی بۆند ستریتدا پیاسەی دەکرد و چاوی بە پێشانگایەکی ئوتومبیلی جۆری ڕۆڵس ڕۆیس کەوت.

پاشاکە بڕیاریدا بچێتە پێشانگاکەوە و پرسیاری نرخی ئوتومبیلەکانبکات بەڵام فرۆشیارەکە بە سوکایەتی پێکردنەوە وەڵامی دایەوە و و لە پێشانگاکە کردبوویە دەرەوە چونکە بە جلوبەرگە سادەکانی پاشاکەدا وایزانیبوو کە هاوڵاتیەکی هیندی هەژارە.
لەدوای سوکایەتیپێکردنیی، پاشاکە دەگەڕێتەوە ئەوئوتێلەی کە لێیدەمایەوە و داوای لە خزمەتکارەکانی کرد پەیوەندی بە پێشانگاکەوە بکەن و پێیان بڵێن پاشای شاری ئەلوار دەیەوێت ژمارەیەک ئوتومبیلتان لێبکڕێت.

دواتر پێشانگاکە لەلایەن فڕۆشیارەکانیەوە بە فەڕشی سوورەوە پێشوازیان لە پاشاکە کرد و ئەویش هەموو ئوتومبیلەکانی لە پێشانگاکە کڕی کە ژمارەیان شەش ئوتومبیلبوو و پارەی تەواوی لە بەرامبەریاندا بەخشی.

لەدوای ئەوەی شەش ئوتومبیلە نوێکەی پاشا گواسترانەوە بۆ هندستان ، پاشاکە بڕیاریدا وەکو ئوتومبیلی گواستنەوەی زبڵ و خاشاک بەکاربهێندرێن و لە کاتێکی کورتدا ئەم هەواڵە بە جیهاندا بڵاوبووەوە کاریکردە سەر ناوبانگی کۆمپانیای ڕۆڵس ڕۆیس و ئەو کەسانەی ئوتومبیلەکانیان لە لەندەن بەکاردەهێنا سوکایەتیان پێدەکرا بەوەی ئوتومبیلێکیان پێیە کە لە هندستان ئوتومبیلی زبڵ گواستنەوەیە .

کۆمپانیاکە لە تێلێگرامێکدا پەیوەندیان بە پاشاکەوە کردو داوای لێبوردنیانکرد بەو هەڵوێستەی کە نواندویانەو شەش ئوتومبیلی دیکەیان بە بێ بەرامبەر وەکو دیاری بەخشیە پاشاکە.