ئەو کەسانەی دوو زمان دەزانن جیاوازن لە کەسانی ئاسایی


لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانەی کە توانای قسەکردنیان بە دوو زمان هەیە مێشکیان جیاوازترە.
لێکۆلەرێک لە زانکۆی ویلایەتی پینسیلڤانیا دەریخستووە ئەو کەسانەی بە دوو زمان قسە دەکەن لەکاتی فێربوونی زمانی دووەمدا مێشکیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە قسەکردن بە دوو زمان گۆڕانکاری بەسەر ئاماژە و سیگناڵەکانی مێشکدا دەهێنێت و توانای مێشک بەهێز دەکات، جگە لەوەش فێربوونی زمانێکی نوێ یان هەربابەتێکی تر ئاسان دەکات.
لێکۆڵەران ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە مێشکی ئەو کەسانەی زمانێکی تر دەزانن لەگەڵ کەسێک کە بەیەک زمان قسە دەکات جیاوازی زۆری هەیە و بەتایبەت لە پێکهاتە و توانادا، وەک چۆن مرۆڤەکانیش جیاوازن هەموو ئەو کەسانەی دوو زمان دەزانن توانای مێشکیان جیاوازە، هەروەها توانای خێرا تێگەیشتنی ئەو کەسانەی بە دوو زمان یان زیاتر قسە دەکەن جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە لەگەڵ کەسانی ئاساییدا و قۆناغی پیریی مێشک درەنگتر ڕوودەدات لەکەسانی زمانزاندا.