گەورەترین خۆکوژیی بەکۆمەڵ

ئەم وێنانە وێنەی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە نین، بەڵکو وێنەی گەورەترین خۆکوژیی بەکۆمەڵە.
پاڵەوانی تراژیدیای ئەم مەرگەساتە قەشەیەکی پرۆتستانتیە بە ناوی (جیم جۆنز)
لە ساڵی ١٩٥١ بوو بە ئەندامی حیزبی شیوعی ئەمریکیی.
دواتر خەڵکێکی زۆری لە خۆی کۆکردەوە و خۆی بە پێغەمبەرو نێردراوی خودا ناساند، بۆ ئەم مەبەستەش لە گوندی جۆرج تاونی ئەمریکیی کڵێسایەکی بە ناو (کڵێسای گەل) دامەزراند.
لەماوەیەکی کەمدا ژمارەی شوێنکەوتوانی زۆر بوون، بانگەشەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی هاوسەرگیریی و ئەنجامدانی کاری سێکسیی لە دەرەوەی بازنەی هاوسەرگیریی دەکرد.
لە بەرواری ١٨ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٧٨ زۆرێک لە شوێنکەوتوانی لەگەڵ منداڵەکانیاندا کۆکردەوەو، وتارێکی جۆشێنەری بۆ دان و، قایلی کردن ئەگەر خۆیان و منداڵەکانیان بکوژن لە بەدبەختدی و ناخۆشیی دونیا ڕزگاریان دەبێت و، پێ دەنێنە جیهانێکی ئاسوودەیی و کامەرانیی، پێشتر بۆ ئەم مەبەستەش ژارێکی کوشندەی ئامادە کردبوو و، داوای لێکردن منداڵەکانیان ژەهرخوارد بکەن و، دواتر خۆیشیان ژەهرەکە نۆش بکەن.
لە کارەساتێکی جەرگبڕدا کە بە ناوی کارەساتی (جۆنز تاون- Jonestown Massacre -) ناسراوە زۆربەی شوێنکەوتوانی ئەم قەشە ئەو کارەیان ئەنجامدا و، تەنها ٣٣ کەس بەگوێیان نەکرد، ژمارەی قوربانیانیش گەیشتە ٩١٨ کەس، دوو سەدو حەفتاو شەشیان منداڵ بوون.
دواتر (جیم جۆنز) بە فیشەکێک خۆی کوشت.

وه‌رگیراوه‌ له‌ په‌یجی به‌رێز:
دکتۆر عوسمان محەمەد غەریب