کۆمەڵگای ئێمە و کۆمەڵگای ئەوان

لە شەریعەت و کلتوری ئیسلامدا ئەگەر کەسێک زینا بداتە پاڵ دایکت و نەتوانێت ٤ شاهێد بێنێت کە بەچاوی خۆی بینیبێتــیان ، ئەوا ٨٠ جەڵدی لێ ئەدرێ و تا ماویشە شاهێدی لێ وەرناگیرێ و بە دو ڕوو و فاسق دادەنرێت .

بەڵام ئەمڕۆ لە کۆمەڵگا ئەوریپی و لادینیەکان پیاوێکی لاواز دەتوانێت دایکت بە #زیناکار ناوزەند بکات بگرە خراپتر و گێچەڵیشی پێ دەکرێت هەروەکو #سلمان_ڕشدی نوسەری کتێبی ( ئایەتە شەیتانیەکان ) کە "ماجی تاتشل" بە سۆزانی ناودەبات و  تاکە کەسێکیش نیە موحاسەبەی بکات !

وە لەهەمان کاتیش بە ئێمە دەڵین ئێوە کۆمەڵگایەکی دڕندە و بەربەرین و مافی ئافرەت پێشیل ئەکەن ؟!

کامان دڕندە و بەربەرین ؟ کەسێک کە مافی ئافرەت دەدات یاخود کەسێک پەنجە بۆ شەرەفی ڕادەکێشیت ؟

شێخ احمد دیدات