لە نوێترین هەوێڵ دا هاتووە کە کۆمپانیای فەیسبووک بڕی دەهەزار دۆلاری وەک خەڵات داوەتە منداڵێک بە ناوی جانی کە توانیویەتی هەڵەیەکی ئەمنی لە ئینستاگرام دا بدۆزێتەوە و کۆمپانیایەکی لێ ئاگادار بکاتەوە.
ئەم منداڵە توانیویەتی رێگایەک بدۆزێتەوە کە بە ئاسانی بتوانی کۆمێنتی سەر پۆستەکانی خەڵک بسڕیتەوە، بەجۆرێک کە ئەو کەسە هاوڕێشت نەبێ، بەڵکوو توانیویەتی ئەم کارە بکات لەسەر ئەکاونتە فەرمیەکان ، بۆ نمونە توانیوەتی لەم رێگەیەوە کۆمێنتی سەر پۆستەکانی جەستن بیبەر بسڕێتەوە !
لە ئێستا دا ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە و منداڵەکەش بووە هاککەری ژمارە ٨٠٠ کە لەلایەن فەیسبووکەوە خەڵات دەکرێت.
