هەرگیز گومانی خراپ لە هاوڕێ دڵسۆزەکەت مەکە


گەنجێک تەلەفۆن بۆ ھاورێیەکی نزیکی خۆی ئەکات و پێی ئەلێت:
زۆر بەپەلە پێویستیم بە ٣٠٠ دۆلارە.
ھاوڕێکەی وتی: دوای نیو سەعات بۆت دینم.
نیو سەعات ڕۆیشت ھاوڕێکەی نەھات.
ھەرچەندە پەیوەندیشی پێوە کرد تەلەفۆنی داخرابوو.
وا ھەستی کرد کە ھاوڕێکەی نایەوێ پارەکەی بۆ بێنێت بۆیە تەلەفۆنی داخستووە.
بۆیە نامەیەکی بۆ نارد تێدا نوسیی " موبایلەکەت لەبەر من دامەخە و ھەڵییکەوە ھەرکەسێکت دەوێت تەلەفۆنی
بۆ بکە من تەلەفۆنت بۆ ناکەمەوە نە پارەشم دەوێت نە ھیچ".
دوای نیو سەعات
ھاوڕێکەی تەلەفۆنی کرد وتی: لە کوێ بتبینم لەو کاتەدا نامەیەکی بۆ ھات وتی یەک دەقە نامەیەکم بۆ ھات بزانم
کێیە کە سەیری کرد نامەی ھاوڕێکەی بوو کە بۆی نووسی بوو.
کە خوێندیەوە وتی: خوا لێت ببورێت من موبایلەکەم بۆ ئەوە دانەخست بۆ ئەوەی لێت ڕابکەم، بەڵکو بۆ ئەوە
دامخست چونکە موبایلەکەم فرۆشت ٣٠٠ دۆلارم بۆ تۆ داناو بە باقیەکەشی ئەو موبایلە کاتیەم کڕی بۆ ئەوەی
پەیوەندیت پێوە بکەم .