وەڵامی منداڵێک کە لەسەر دایکی لێیان پرسیوە

لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە خوێندنگایەکی بنەڕەتی لە میسر و
لە پرسیارێکی وانەی زمانی عەرەبیدا دەڵێت ((باسی فەزڵی دایک بکە)) بەسەر منداڵەکانیەوە،
منداڵێک دەنووسێت "دایکم مرد و هەموو شتێکیش لەگەڵ ئەودا مردن"،
ئەم دێڕە لەڕێی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە هەموو میسری هەژاند.

ئەو خوێندنگایە لەکۆی 14 نمرە لەسەر ئەو پرسیارە 11 نمرەی بەخشیوەتە محەمەدی تەمەن 11 ساڵ، جگەلەوەش بڕوانامەی رێزلێنانیان پێبەخشیوە بۆ بەرزکردنەوەی رۆحی ئەو منداڵە".

ئەو منداڵە تەمەنی بچووک بووە دایکی مردووەو تائێستاش کاریگەی نەرێنی لەسەر ماوە.