لە چیڕۆکەکانی ژیان


کە تورە دەبوو ، خۆی لە بیر دەکرد و هەرچی قسەی ناشرین هەبوو بە خەڵکی دەگوت،
باوکی پێی گوت: هەر کاتێک تورە بووی بڕۆ بزمارێک لە پەرژینە تەختەکەی باخچەکە دابکوتە،
رۆژی یەکەم (٣٠) بزماری داکوتا و رۆژی دووەم (٢٠) و رۆژی سێیەم (١٠) و لە کۆتایی هەفتەدا هیچ،
لەخۆشیان هاتە لای باوکی و پێی گوت : سوپاس کە فێرت کردم خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم،
باوکی وتی: ئەمجارە بڕۆ بزمارەکان هەڵکێشە، کە ئەم کارەی کرد باوکی وتی: دەبینیت لە جێگەی هەر تورەبونێکت بزمارێکت داکوتا و ئێستاش هەڵیاندەکێشیت ، کۆمەڵێک کونی لەسەر تەختەکە بەجێهێشتوە.
تورە بونەکانت بزمارە و لە هەستی کەسی بەرامبەردا دایدەکوتیت، کە دەڵێیت: ببورە لێم وەک دەرکردنی بزمارەکە وایە، بەڵام لەگەڵ ئەمشدا هەر کۆمەڵیک کون و چاڵ لە هەستی ئەواندا بە جێدەهێڵیت ، کە پڕ کردنەوەیان کاتی زۆری دەوێت .