بە توێکڵی مۆز بالوکە و پەڵەکانی پێست لەناوببە


توێکڵی مۆز بەهۆی ماددەی کانزایی و دژە ئۆکسانەکانەوە دەتوانێت کۆمەڵێک سوود بە مرۆڤ بگەیەنێت
لێرەدا هەندێک بەکارهێنانی توێکڵی مۆز دەخەینە ڕوو
سپی کردنەوەی ددان: 
پۆتاسیۆمی ناو توێکڵی مۆز دەتوانێت زەردی ددان کەم بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە مۆزێکی گەییو هەڵبژێرە بە بەشی ناوەوەی توێکڵەکەی ددان و پوکت مەساج بکە، ڕۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە و دوایی ددانەکانت بشۆ.
لەناوبردنی بالوکە: 
بالوکە لەسەر پێست دەردەکەوێت و هەندێک کات بە زویی تەشەنە دەکات، بەشی ناوەوەی توێکڵی مۆز چارەسەرێکی باشە بۆ لەناوبردنی بالوکە، بۆ ئەم مەبەستە پارچەیەک لە توێکڵی مۆزەکە لێبکەرەوە بە پەڕۆیەکی نەرم یان لەفاف بیبەستە، ئەم کارە ڕۆژانە دووبارە بکەرەوە تا بالوکەکان لەناو دەچن.
چارەسەری زیپکە: 
شەوانە پێش خەوتن بە بەشی سپی توێکڵی مۆز پێستی ڕوخسارت مەساج بکە و چاوەڕێ بکە تا ٢٠ خولەک، دواتر بە ئاو بیشۆ، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی پێستێکی جوان و دوور بون لە زیپکە و پەڵەی دەموچاو
بۆخه‌وێكى ئارام :
شه‌وانه‌ به‌رله‌وه‌ى بخه‌ویت یه‌ك دانه‌ مۆزبخۆ ئه‌و كاته‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى مێشك ئارام ده‌كاته‌وه‌ خه‌وێكى قوڵت لێده‌كه‌وێت .
له‌برى وه‌رزش : 
رۆژانه‌ دوودانه‌ مۆزخواردن وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بۆنزیكه‌ى 90 خوله‌ك وه‌رزشت كردبێت ، ئه‌گه‌رچى زانایان وه‌رزش به‌باشترین هۆكارده‌زانن بۆ پاراستنى ته‌ندروستى مرۆڤ به‌ڵام بۆئه‌وانه‌ى له‌وه‌رزش ته‌مبه‌ڵن بامۆزبخۆن .