كاتێك باس دێته سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیاو پێشكه‌وتن‌و كاری پێكه‌وه‌یی‌و ڕێزگرتن له‌كات، ئه‌سته‌مه ڕكابه‌ری ژاپۆن بكرێت، له‌بواری خوادنگه بێوێنه‌كانیشدا ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرت.
ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) بڵاویكرده‌وه، جگه له‌وه‌ی ژاپۆن كه به‌پێشكه‌وتن له‌هه‌مو بواره‌كانی ژیان ناسراوه، له‌ئێستادا ناوبانگێكی دیكه‌ی بۆ خۆی په‌یداكردوه، ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ستێره‌ی (مچیلین)ه، واتا له پێنج ئه‌ستێره‌و شه‌ش ئه‌ستێره به‌رزتره، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو ڕِیستۆرانته‌كاندا باشترین خواردن‌و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شده‌كرێت.
له (تۆكیۆ)ی پایته‌ختی ژاپۆن نزیكه‌ی (226) ڕیستۆرانت هه‌ن، كه هه‌مویان ئه‌ستێره‌ی (مچیلین)یان هه‌یه.
گۆڤاری (سافی‌و) تایبه‌ت به‌خۆراك نازناوی (باشترین شار بۆ خواردن له‌جیهان)دا به‌خشیوه‌ته (تۆكیۆ)ی پایته‌ختی ژاپۆن.
دوای شاری تۆكیۆش بۆ باشترین ڕیستورانته‌كانی جیهان به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی گۆڤاره‌كه شاری پاریس به‌پله‌ی دووه‌م هاتووه.
