پشیله‌یه‌كی دوو ڕوخسار ناوی (ڤینۆس)ه‌و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بۆته ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
له‌ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ته‌ماشاكه‌ر بۆ پشیلكه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ ڕه‌نگی پشیله‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ڕوخساری دابه‌شبوه به‌یه‌كسانی بۆ دوو ڕه‌نگ، ڕه‌ش‌و پرته‌قاڵی، چاوه‌كانیشی جیاوازن یه‌كێكیان شینه ئه‌وی تریشیان سه‌وزه.
خاوه‌نی ئه‌و پشیله‌یه ناوی (كریستینا)یه، خه‌ڵكی وڵاتی كارۆلینای باكوره له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و له‌باره‌ی پشیله‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاندوه، پشیله‌كه‌ی ته‌مه‌نی پێنج ساڵه‌و كاتێكیش له‌دایكبوو، دیارده‌یه‌كی سه‌یر بوو به‌لامه‌وه‌و زۆر جوانیش بوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ناو هه‌موو پشیله‌كانیدا ڤینۆس جیاوازه.
