چیرۆکی ئەم منداڵە چییە کە وێنەکەی لە زۆربەی ماڵەکاندا هەیە؟

وێنەی ئەم منداڵەی کە دەگری یەكێکە لەو وێنانەی لە زۆربەی ماڵەکانی کوردستان و تەنانەت وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکاش بوونی هەیە بە تایبەتی لە دەیەی پێشودا، بەڵام ئایا هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە کە چیرۆکی ئەم منداڵە چییە کە دەگری.

ئەم وێنەیە وێنەکێشی ئیتاڵی جیۆڤانی براگۆلین کێشاویەتی کە زۆر ناسراو نییە تەنها ئەوە نەبێت یەکیک بووە لە وێنەکێشانەی کە وێنەی هەژارو منداڵی زۆر کێشاوە، لە شاری فلۆرانسای ئیتاڵیا ژیاوە، ئەم وێنەیەشی لەژێر ناونیشانی (منداڵێک دەگری) بووە کە یەکێکە لە وێنە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان .

لە ساڵی ١٩٨٥ رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئەم وێنەیەی بڵاو کردەوە لەژێر ناونیشانی منداڵانی هەژار چۆن کار دەکەن، پاشان لە چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێک ئەم تابلۆی منداڵە بووە هێمایەک بۆ زوڵم و بێزاری و کاری ناڕەوا بەرامبەر منداڵ، بۆیە هەر لەو کاتەوە ئەم تابلۆیە سەدەها هەزار شێوەی لێ کۆپی کرایەوە و تەناتە بووە یەکیک لەو تابلۆیانەی کە لە ماڵی زۆربەمندا بوونی هەبووە.