وێنەگری سکۆتلەندی ئالان ماکڤایدن دواجار و دوای ٧٢٠ هەزار جار هەوڵدان لە شەش ساڵدا توانی ئەو وێنەیە بگرێت کە خۆی دەیەوێت و مەبەستی بوو.
"DailyMail" ئاماژەی بەوە داوە دوای ٤٢٠٠ کاتژمێر و کارکردن توانی وێنەی ئەو باڵندەیە بگرێت کە بە شێوەیەکی رێک دێتە ناو ئاوێکەوە بۆ ڕاوکردنی نێچینەرەکی خۆی، هەروەها ئەم وێنەیەی یەکێک بوو لە جوانترین وێنەکانی ساڵی ٢٠١٣ گۆڤاری ناشیۆناڵ جیۆگرافیک.