ئه‌و خواردنانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڤيتامن E توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشيی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له‌مرۆڤدا زياد ده‌که‌ن و يارمه‌تيده‌ريشن بۆ ڕێگرتن له‌و نه‌خۆشييه.
بادا‌م يه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که رێژه‌يه‌کی زۆر له‌ڤيتامين E تێدايه‌و جه‌سته له‌شێرپه‌نچه‌ی جگه‌ر ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها رێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشييه‌کانی دڵ و چاو که‌مده‌کاته‌وه.
دکتۆر وی ژانگ له‌زانکۆی شەنگەهای بۆ چاره‌سه‌رکردنی شێرپه‌نچه‌ی جگه‌ر له‌م دواييانەدا‌و پاش کۆتايي هاتنی لێکۆڵينه‌وه‌که‌ی له‌هه‌مان زانکۆ‌دا بۆی ده‌رکه‌وت که به‌هۆي خواردنی بادهامه‌وه 54% ی نه‌خۆشه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی که لێکۆڵينه‌وه‌که‌ی تێدا ئه‌نجامداوه به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌رکراون و چاکبوونه‌ته‌وه.
له‌م باره‌يه‌وه دکتۆر ژانگ وتي " پاش لێکۆڵينه‌وه‌که بۆمان ده‌رکه‌وتووه که په‌يوه‌ندييه‌کی راسته‌وخۆ له‌نێوان خواردنی بادا‌م و شێرپه‌نچه‌ی جگه‌ردا هه‌يه‌و له داهاتو‌وشدا زياتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌کۆڵینه‌وه."
