له‌وه‌ته‌ی فرۆكه گه‌یشتۆته سعودیه و به دیاریكراوی له 27ی ئایاری ساڵی 1945 ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ده‌ست به‌كاربووه و هیڵی ئاسمانی سعودی ده‌ستی به‌گه‌شته‌كانی كردووه، تا ئێستا هیچ فرۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌عبه‌ی پیرۆزدا نه‌فڕیوه و هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كیش له مه‌ككه نییه. ئه‌و پرسیاره لای به‌شێك له گه‌شتیاران دروست بووه، كه سه‌ردانی مه‌ككه‌یان كردووه، به‌تایبه‌تی نزیكترین فڕۆكه‌خانه له شاری مه‌ككه‌وه نزیكه‌ی 19 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه‌وه دوره.
به‌پێی هه‌ندێ لیكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایانی بواری فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه بۆشاییه‌كی هه‌وایی له‌چینه به‌رزه‌كانی ئاسمان له‌سه‌ر كه‌عبه بوونیان هه‌یه، بۆیه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئایكاو (ICAO) قه‌ده‌غه‌یكردووه، كه فڕۆكه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بفڕێ، چونكه به‌پێی نه‌خشه فڕۆكه‌وانیه‌كانیان سێگۆشه‌یه‌كی نائاسایی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌عبه، بۆیه رێگه نادرێ هیچ جۆره فڕۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕێ، جگه له‌و هه‌لێكۆپته‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌می كه‌عبه ده‌فڕن له حاڵه‌تی پێویستدا.
هه‌ندێ بیروڕاش هه‌ن، كه پێیانوایه سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا و كه‌عبه‌ی پیرۆز دوو جه‌مسه‌ری موگناتیسی زه‌وین و له‌سه‌ر یه‌ك هێڵی درێژی هه‌ڵكه‌وتون، به‌ڵام تائێستا ئه‌م بیردۆزه نه‌سه‌لمیندراوه له رووی زانستیه‌وه. بۆچونێكی دیكه‌یش ده‌ڵێت ئایكاو خۆی رێگری له فڕینی فڕۆكه كردووه، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌عبه شوێنێكی پیرۆزه لای موسڵمانان كه مرۆڤ ده‌چێته سه‌ردانی ماڵی خودا بۆ خوا په‌رستی ده‌چێ و له‌وێش پێویسته هه‌ست به‌ئارامی و دڵنیایی و ئاسوده‌یی بكات له‌كاتی ته‌واف كردن‌دا سه‌رقاڵ و گه‌وره‌یی و گرنگی ئه‌و شوێنه بێ و نه‌ك سه‌رقاڵی گوێگرتن له ده‌نگه ده‌نگ و ژاوه‌ژاوی فڕۆكه.
