ئه‌مانه‌ی ده‌یبینن كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌رێكن به‌ناوی (راریندرا پراكا رساو) تێدا ئه‌وه رونده‌بێته‌وه كه چۆن هاوڵاتیانی ئیندۆنوسیا كه گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامییه له‌جیهاندا له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، له‌نزیك گڕكانی چالاكی (برۆمۆ) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
گڕكانی برۆمۆ یه‌كێكه له‌چالاكترین گڕكانه‌كان له‌جیهانداو به‌رزترین خاڵی ده‌گاته 2392 مه‌ترو ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی دورگه‌ی جاوای ئیندۆنوسیاوه.
ساڵانه ئه‌م گڕكانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له‌ناوچه جیاكانی جیهانه‌وه بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.

