یاری نه‌به‌زێنراوه‌کان، له ژێر دروشمی( من ) له 8-12 ئایار، له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یاریه‌که بۆ کەسانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، ئامانجیش لێی یارمه‌تیدانی ئه‌و سه‌رباز و خێزانانەیه که لە جەنگەکاندا زیانی گیانی و جه‌سته‌یان لێ که‌وتووه. دامه‌زرێنه‌ری یاریه‌که شازاده هاری کوری شازاده‌ی کۆچکردوو دایانایه، بیرۆکه‌ی کاره‌که‌ی بۆ ئه‌و کاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه کاتێك له خزمه‌تی سه‌ربازیدا بووه، له ناو سوپای به‌ریتانیادا، له‌وێدا چاوی به بریندار و کوژراوه‌کان که‌وتووه ئیدی بڕیار ده‌دات به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت قه‌ره‌بوویان بکاته‌وه. له ساڵی 2010 به‌دواوه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ساڵانه یاری بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی رێک ده‌خات، که به‌هۆیی شه‌ره‌کان بریندار و نه‌خۆش کەوتوون، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بیرۆکه‌یه‌کی تر بۆ هاری، تاکو له رێگای یاریەکی جه‌ماوه‌ریه‌وه خزمه‌ت به سه‌ربازه‌کان و خێزانی سه‌ربازه‌کان بکات. یاریزانه‌کانی ئه‌م یاریه بریتین لە سه‌رباز و خه‌ڵکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، واته گشت یاریه‌کان به جۆرێکن که یاریزانه‌کان بتوانن به‌شداربن، بۆ نمونه یاری باسکه‌ی سه‌ر کورسی، یاری باله به دانیشتن، یان یاری سه‌وڵ لێدان له هۆڵی داخراو، پایسکیل لێخورین، مه‌له‌وانی و چه‌ندین یاری تر. یه‌که‌م جاریش یاریه‌که له 2014 له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ گرنگیەکی زیاتری پێدرا، به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌ی باراک ئۆباما، سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ل مێشێلی خێزانی له ڤیدیۆیه‌کی کۆمیدیدا، داوا له هاری ده‌که‌ن که خۆیی بۆ یاریه‌که ئاماده بکات، ئه‌ویش له ڤیدیۆیه‌کی تری کۆمیدی به به‌شداری شاژنی به‌ریتانیاوه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. بەپێی ماڵپەڕی (ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى )له مه‌راسیمی کردنه‌وه‌وی یاریه‌که هه‌ریه‌ک له میشێل ئۆباما، جۆرج ده‌بلیو بۆش "سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکا"، شازاده هاری، مۆرگان فریمان "ئه‌کته‌ری ناوداری هۆڵیود" وته‌یان پێشکه‌ش کرد، ستایشی سه‌ربازه‌کانیان کرد، دواتریش کۆنسێرتێک بۆ گۆرانیبێژی به‌ریتانی جه‌یمس بله‌نت سازکرا، چوار سه‌د یاریزان له 40 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداری یاریه‌که ده‌که‌ن. شازاده هاری به‌وه ده‌ناسرێت که رێچکه‌ی دایکی گرتووه، ده‌یه‌وێت یارمه‌تی ئه‌و که‌سان بدات که پێویستیان پێیه، به جۆرێک ئه‌و هه‌میشه ده‌چێته ناو خه‌ڵکی و له‌ئامێزیان دەگرێت، وه‌ک به‌خۆشی ئاماژه‌ی پێ کردووه که زۆر باشه له ئامێز گرتنی خه‌ڵکانی تر.
