نیکۆڵا سۆرپ، فه‌رمانبه‌ری پێشوازی بوو له یه‌کێک له کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایه‌کان پێڵاوی فلات له پێ ده‌کات، تووشی کێشه ده‌بێت و به بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ بدرێت ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌کرێت.
بەپێی ماڵپەڕی (گاردیان) رووداوه‌که کاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر نیکۆڵای ته‌مه‌ن 27 ساڵ ده‌بێت، له رێگای ئینته‌رنێته‌وه داواکاریه‌ک راده‌گه‌ینێت بۆ رێگری کردن له‌و کۆمپانیانه‌ی که زۆر له ژنان ده‌که‌ن تاوەکو پێڵاوی پاژنه به‌رز له پێ بکه‌ن.
وه‌ک ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێ کردووه، تا ئێستا زیاتر له 100000 سه‌د هه‌زار که‌س پشتگیری خۆیان بۆ داواکاریه‌که راگه‌یاندووه.
له زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی جیهاندا داوا له ژنان ده‌کرێت که جل وبه‌رگه‌کانیان به جۆرێك بێت سه‌رنجی کریاره‌کان رابکێشێت، واته ده‌بێت "چاکه‌ت و ته‌نوره یان پانتۆڵ، پێڵاوی پاژنه به‌رز، مکیاج به‌کاربهێنن"، ئه‌مانەش ناره‌زایی زۆری ژنانی لێکه‌وتۆته‌وه، له‌وه‌ی ئایا کۆمپانیاکان ده‌یانه‌وێت ژنه‌کان سه‌رنج راکێش بن یان زیره‌ک بن؟
بۆیه نیکۆڵ به وکۆمپانیایه کاری لێ ده‌کات د‌ەڵێت، "بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌کانیش سه‌رنج راکێش بن با پێڵاوی پاژنه به‌رز له پێ بکه‌ن، بێگومان به پێکه‌نین وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، هه‌ر دوایی داواکه‌ی نیکۆڵ کۆمپانیاکه رێگه‌ی به ژنه‌کان داوه که له‌مه‌ودوا پێڵاوی فلات به‌کاربێنن".
بۆ داواکاریه‌که‌ی نیکۆڵ، که‌مپینیك له ماڵپه‌ری تویته‌ر ڕاگەیەندرا، ژنه‌کان به پێڵاوی فلات چوونه‌ته سه‌ر کار و وێنه‌ی پێڵاوه‌کانیان بڵاوکردۆته‌وه، یه‌کێک له به‌شدار بووان ستێلا کریسی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیایه و ده‌ڵێت ''ئۆو چه‌ند باشه، من پێڵاوی فلاتم له پێیه، به ئاشکرا دیاره که کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر تووانی من له راپه‌راندنی کاره‌کانمدا.''