ته‌لسكۆبی كیبلری سه‌ربه ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكا دۆزینه‌وه‌ی ١٠٠ هه‌ساره‌ی له بۆشایی ئاسماندا ڕاگه‌یاند، كه قه‌باره‌یان هاوشێوه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌ویه و به ده‌وری چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی نامۆدا ده‌سوڕێنه‌وه.
ته‌لسكۆبه‌كه ٩ هه‌ساره‌ی تری ئاشكراكردووه له‌و ناوچه‌یی بۆشایی ئاسماندا كه زانایان پێیان وایه ڕه‌گه‌زه‌كانی ژیانی تیادایه وه‌ك ئاو و كه‌شوهوای گونجاو. ئه‌م دۆزینه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و لیسته ١٢٨٤ هه‌ساره‌یه‌یه كه ته‌لسكۆبی كیبلر ئاشكرایكردوون و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی بوونی ژماریه‌كه‌ی زیاتری هه‌ساره‌كانه له بۆشایی ئاسماندا.
ئاژانسی ناساش ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌م هه‌سارانه‌ی له‌م دواییانه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه زۆرترین ژماره‌ی هه‌ساره‌یه كه تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه.
هاوكات ناتالی باتالها كه یه‌كێكه له زانایانی ده‌زگای (ئه‌میس) كه توێژینه‌وه له سه‌ر ته‌لسكۆبی كیبلر ده‌كات وتوویه‌تی " به پێی زانیارییه‌كانمان زیاتر له ١٠ ملیار هه‌ساره له گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی كا كێشاندا هه‌یه كه ده‌توانرێت ژیانی له‌سه‌ر بكرێت".ناتالی" ده‌ڵێت نزیكترین هه‌ساره لێمانه‌وه كه ده‌گونجێت مرۆڤ له سه‌ری بژی ١١ ساڵی تیشكی لێمانه‌وه دووره و ئه‌مه‌ش زۆر نیه".
یه‌كێك له دۆزینه‌وه ناوازه‌كانی ته‌لسكۆبی كیبله‌ر بریتیه له دۆزینه‌وه‌ی دوو هه‌ساره به ناوه‌كانی "كیبلر ١٨٦ ـ كیبلر ٤٥٢" كه به ته‌واوی له زه‌وی ده‌چن له ڕووی شێوه و جوڵه و پله‌ی گه‌رمی و ژماره‌ی مانگه‌كانی ده‌وری. ناتالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ، دۆزینه‌ی ئه‌م هه‌ساره نوێیانه وا ده‌كات زانایان زیاتر لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا مرۆڤ ده‌توانێت بگاته ئه‌م هه‌سارانه و ژیانی تیادا بكات.
