توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی گلاسگۆ له ئوسكۆتله‌ندا ئاشكرایكرد ئه‌و پیاوانه‌ی كه چا زۆر ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات له سه‌دا ٥٠ زیاتره له كه‌سانی دیكه.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش په‌یمانگای نیشتیمانی شێرپه‌نجه له ئه‌مریكا بڵاویكردووته‌وه، په‌یوه‌ندی چا به مه‌ترسی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له‌سه‌ر جۆری چاكه‌و چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی چاكه‌و جیاوازی جینی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها گۆڤاری به‌ریتانی نیو ئینگلاندس جۆرناڵ ئۆف مێدیسین، بڵاویكرده‌وه خواردنه‌وه‌ی چای زۆر مه‌ترسی توشبوونی مرۆڤ به‌ئێسكه نه‌رمه‌و لاوازبوونی ددان زیادده‌كات.
(هێنری شارپ) ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی له زانكۆی (ئیست كێنت) ڕایگه‌یاندووه، خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم زیانی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه به‌به‌رده‌وامی توشی خوێن به‌ربوونی لوت ده‌بن پێویسته له خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم خۆیان به‌دووربگرن چونكه هه‌ڵمی چاكه توشی خوێن به‌ربونیان ده‌كات.
