خورما خواردنێكی مێژووییه و به‌پێی وته‌ی شاره‌زایان ئه‌م خواردنه له حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش زایین بوونی هه‌بووه، ئه‌م میوه قاوه‌ییه و هه‌زاران ساڵه به خواردنێكی زۆر باش هه‌ژمار ده‌كرێت وچه‌ندین هۆكاری تایبه‌تمه‌ندی تێدایه.
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بوترێت خورما پڕێتی له ڤیتامینه‌كان، ماده‌ی مه‌عده‌نی و یه‌كێكه له خواردنه گیاییه سوودبه‌خشه‌كان كه هه‌ڵگری مس و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌نگه‌نیز و ڤیتامنی بى و نیاسین و ئه‌سید و چه‌ندین ماده‌ی تری له‌خۆی كۆكردوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له ڤیتامیه‌كانیتری له‌خۆ ده‌گرێت كه سودێكی باشی هه‌یه بۆلاشه‌ی مرۆڤ.
ژماره‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه خورما خواردنێكی نمونه‌ییه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌م لێكۆڵنه‌وه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن خورما ماده‌یه‌كی مه‌عده‌نییه و به‌رگریكارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دوور بخاته‌وه له شێرپه‌نجه و سیسته‌می جه‌سته‌ی مرۆڤ راده‌گرێت.
خورما 23 جۆر ماده‌ی خۆراكی له‌خۆی كۆكردوه‌ته‌وه، ئێوه‌ش بۆ وه‌رگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خورما پێویسته رۆژانه سێ خورما بخۆن.
• به خواردنی خورما توانای پێویست بۆ له‌شتان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌و توانایه‌ی خورما پێت ده‌به‌خشێت وه‌كو شیرینیه‌كانی تر رێژه‌ی شه‌كره به‌ره‌و سه‌ره‌وه نابات.
• خورما ڤیتامینێكی هه‌مه‌جۆری تێدایه، خورما ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رسكردن ئاسان بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌كه خۆی هه‌ستی پێ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین خورما بخۆن.
• لێكۆلێنه‌وه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه سلینیۆم كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی خورما رێگری له تووش بوون به شێرپه‌نجه ده‌گرێت. خواردنی خورما بۆ ئیسقانه‌كانی مرۆڤ به‌سووده و رێگری له خورانیان ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌ندارن زۆر زۆر به‌سوده.
• كه‌م خوێنی یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر له هاولاتیان گیرۆده‌ی بوون و ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی خراپی به‌كارهێنانی ژه‌مه خۆراكیه‌كان دروست بووه، ئاسنیش یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی خورما و خواردنێكی باشه بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ئاسن له‌ناو خوێندا، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه گیرۆده‌ی كه‌مخوێنی بوون پێویست ده‌كات رۆژانه خورما به‌ده‌ست بهێنن و بیخۆن.
• خورما رێژه‌یه‌كی زۆر له پۆتاسیۆمی تێدایه كه بۆ دڵ باشه و مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ و نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دڵه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه.
• خورما رێژه‌یه‌ی زۆر له گۆگردی سروشتی تێدایه، كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی (حه‌ساسیه‌ت)ه‌كانی جه‌سته، سروشتی پێكهاته‌یه‌كه توانای له‌ناوبردنی خورانه‌كانی پێستی هه‌یه.
له هه‌ڵبژاردنی خورما هه‌میشه ئاگاتان له تازه‌یی و قه‌ڵه‌وی خورماكه بێت، خورمای روشاو و بۆن ناخۆش نه‌خۆن، ئه‌گه‌ر خورما بخه‌نه ناو سه‌لاجه‌وه ده‌توانیت تاكو یه‌ك ساڵ هه‌ڵیبگرن، خورمای تازه بخه‌نه‌ناو زه‌رفی داخراوه‌وه و تاكو بۆ ماوه‌ی 8 مانگ به تازه‌یی بمێنێته‌وه.
