چێشتخانه‌ جیاوازه‌كه‌ی نوری له‌ سلێمانی



چێشتخانه‌كه‌ی نوری كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕی ماست فرۆشه‌كان له‌ سلێمانی جیاواز له‌ چێشتخانه‌كانی تر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ به‌وه‌ی بۆ ژه‌مه‌ خواردنی به‌یانیان شله‌ و برنج ئاماده‌ ده‌كات و له‌ كاتژمێر 6:30 ی به‌یانیه‌وه‌ ده‌رگای چێشتخانه‌كه‌ تاكاتی پێش نیوه‌ڕۆ كراوه‌یه‌.
نوری ڕه‌شید سه‌عید، ناسراو به‌ (وه‌ستا نوری) له‌ دایكبوی ساڵی 1927 خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌یه‌ و زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ له‌ گوزه‌ره‌كه‌دایه‌ ، تائێستاش له‌گه‌ڵ  (ره‌فیق) ی كوڕی له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ .