![]() |
له باشوری ئیسپانیا كرێكاران له كاتی دانانی كێبڵی كاره‌با كۆمه‌ڵێك كوپه‌یان دۆزییه‌وه كه پڕبوون له دراوی ئیمپراتریای رۆم كه بۆ سه‌ده‌ی 3 و 4ی زاینی واته بۆ هه‌زار و 600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سایتی دۆیچه ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی كوپه‌كان 19 دانه بووه و پڕ بوون له دراوی برۆنسی و زیوین و نرخه‌كه‌یان به چه‌نین ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایته‌كه دراوه‌كان به‌های مێژووییان بێ ئه‌ندازه‌یه چونكه ئه‌مجۆره دراوانه زۆر كه‌م ده‌ستی توێژه‌ران كه‌توون و ده‌گمه‌نن.
كرێكارانی كاره‌با 10 كوپه‌یان شكاندووه بۆ زانینی ناوه‌كانیان به‌ڵام هێشتا 9 به ساغی ماونه‌ته‌وه و پێده‌چێت هه‌ر كه دروستكراون خراونه‌ته كوپه‌كانه‌وه و بۆ ناردنه‌وه‌یان بۆ له‌شكری رۆم.
