كرێكارێكی شاره‌وانی و كچێك هه‌موو جیهان سه‌رسام ده‌كه‌ن ؟!


په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی نیوان كرێكارێكی شاره‌وانی و كچێكی بچووكی ئه‌مه‌ریكی، چه‌ندین كه‌سی سه‌رسام كردووه‌.
برۆكلین، كچێكی بچووكی ویلایه‌تی ئیڵینۆی ئه‌مه‌ریكایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكه‌كانی ماڵه‌كه‌یان فڕێ بدات، ئه‌م كچه‌ هه‌موو ڕۆژێك چاوه‌ڕێی ئۆتۆمبێلی شاره‌وانی كردووه‌.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان، چاوه‌ڕێی ئۆتۆمبێلی شاره‌وانی ده‌كرد، برۆكلین له‌گه‌ڵ دێلڤار دۆپسۆن، كرێكاری شاره‌وانی، هاوڕێیه‌تی په‌یدا ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی له‌نێوان دێلڤار و برۆكلین دروست بوو، ڕۆژێك ئه‌و كرێكاره‌ كێكێكی وه‌ك دیاری بۆ ڕۆژی له‌دایك بوونی برۆكلین هێنا بوو، كه‌ ئه‌مه‌ش وای كرد، چه‌ندین ماڵپه‌ڕی جیهانی باس له‌ كاره‌ سه‌رنجراكێشه‌كه‌ی ئه‌و كرێكاره‌ی شاره‌وانییه‌ بكه‌ن.