بۆنی ناخۆشی بن باڵ مەهێڵە


بۆ ڕێگریكردن لە ئارەقی بن باڵ و نەهێشتنی بۆنە ناخۆشەكەی بەم شێوازە چارەسەری بكە.

پێكهاتەكان:
1. لیمۆ
2. ئاو

چۆنێتی بەكارهێنانی:

لیمۆكە بكە بە 2 لەتەوە، پاشان لەتەكانی لیمۆكە لە بن باڵت بخشێنە و وازیلێبێنە تا بن باڵت وشك دەبێتەوە. دوای ئەوەی كە وشك بووەوە خۆت بشۆ بەمەش بۆنی ناخۆشی بن باڵت نامێنێت.

بەڵام ئەو كەسانەی پێستێكی هەستیاریان هەیە، پێویستە ئاوی لیمۆكە بگرن و لەگەڵ كەمێك ئاودا تێكەڵی بكەن، پاشان بە لۆكەیەك بیدەن لە بن باڵیان. دوای ئەوە وازیلێبێنە تاوەكو وشك دەبێتەوە پاشان خۆت بشۆ.

ئەم كردارە بۆماوەی چەند ڕۆژێك دووبارە بكەرەوە بۆئەوەی كاریگەری زیاتربێت و بەیەكجاری بۆنی ناخۆشی بن باڵت نەمێنێت.