گه‌نمه‌شامی یه‌كێكه له‌جۆره‌كانی دانه‌وێڵه و له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا ئاره‌زوو له‌سه‌ر خواردنی ئه‌م خۆراكه هه‌یه و و به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی جیاواز ئاماده ده‌كرێت وده‌توانرێت له‌كاتی ئاماده‌كرندیت چه‌ندین تامی جیاوازی بۆ زیاد بكرێت .
گه‌نمه‌شامی زه‌رد چه‌ندین جۆری جیاواز له پێكهاته خۆراكیه سوود به‌خشه‌كان و ڕیشاڵ و ڤیتامین له پێكهاته‌یدا هه‌یه و ئه‌مانه‌ش هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ی هه‌بونی ترشی فۆلیك و سیامین و ڤیتامین سی له‌ناو گه‌نمه‌شامیدا وایكردوه ئه‌م خۆراكه به‌رگری جه‌سته دژی نه‌خۆشیه‌كان زیاد بكات .
خواردنی كوپێك گه‌نمه‌شامی كوڵاو 124 گه‌رمۆكه به جه‌سته ده‌دات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تامی خۆشه و كۆلیسترۆڵ و چه‌وری له پێكهاته‌یدا نیه و نابێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشی ناو خوێن .
خواردنی گه‌نمه‌شامی كوڵاو گه‌ده چالاك ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كه‌نه‌وه و ئاستی شه‌كری ناو خوێن ڕێكده‌خات و ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات و چاو به‌هێز ده‌كات .ئێستا دوای ئه‌وه‌ی سووده‌كانی ئه‌م خۆراكه‌ت زانی ده‌توانیت چێژ وه‌ربگریت له خواردنی گه‌نمه‌شامی كوڵاو .
