سه‌رۆكه دیكاتۆره‌كانی جیهان، هه‌روه‌كو چۆن له ئیداره‌دان و حكومڕانیدا جیاواز بوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش له مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ته‌نانه‌ت جۆری ئه‌و خواردنانه‌شی كه به‌لایانه‌وه په‌سه‌ند بووه، جیاواز بوون.
كیم جونگ ئیل: سه‌ركرده‌ی كوریای باكور له‌ساڵی 1994 كه جێگه‌ی باوكی كیم ئال سونگی گرته‌وه، خۆشترین خواردن لای ناوبراو، شۆربای په‌لی قرش و شۆربای گۆشتی سه‌گ بوو.
ئه‌دۆلف هتله‌ر: حوكمی ئه‌لمانیای كرد له‌نێوان ساڵانی 1933 هه‌تا 1945، دامه‌زرێنه‌ری نازیه. هتله‌ر به كه‌سێكی روه‌كی به‌ناوبانگه‌و پێی وابوو كه ئه‌و سیستمی خۆراكیه‌ی پشت به گۆشت ده‌به‌ستێت ده‌بێته‌هۆی ئاوسانی سك و قه‌بزی. هتله‌ر له‌دواین ساته‌كانی ژایاندا و هه‌تا كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ژه‌می سه‌ره‌كی په‌تاته و شۆربا بووه.
جوزیف ستالین: ستالین سه‌ركرده‌ی دووه‌می یه‌كێتی سۆڤێت بووه و سه‌رۆك وه‌زیرانیش بووه له‌نێوان ساڵانی (1941-1953)، ستالین به هێزو زۆرداری ناسراوه، له خواردنه په‌سه‌نده‌كانی ستالین شیرینی ته‌قلیدی جۆرجی بووه كه به باده‌م و چه‌ره‌سات و كرێم هه‌نگوین دروست ده‌كرا.
بینیتو مۆسۆلونی : سه‌ركرده‌ی ئیتاڵیا له‌نێوان ساڵانی 1922 و1943، هه‌روه‌ك سه‌ركی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیاشی به‌ڕیوه‌بردووه، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی فاشی بووه، خواردنی په‌سه‌ندی مۆسۆلونی زه‌ڵاته‌ی ئاسایی بووه له‌گه‌ڵ سیری هاڕاو.
عیدی ئه‌مین دادا: سه‌رۆكی ئۆگه‌ندا بووه له‌نێوان ساڵانی 1971-1979، به دیكتاتۆرێكی سه‌ربازی ناسراوه. ده‌ڵێن رۆژانه نزیكه‌ی 40 پرته‌قاڵی خواردووه" ڤیگرای سروشتی" هه‌روه‌ك ئالوده‌ی خواردنی كینتاكی و مریشك بووه.
بول بوت:سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی خه‌میره سوره‌كانی كه‌مبۆدیا بووه، به‌توندتیژی ناسراوبووه، نزیكه‌ی یه‌ك میلۆن كه‌مبۆدی به كاری قورس یان به برسێتی كوشتووه، خواردنه په‌سه‌نده‌كانی ناوبراو شۆربای ماری كوبرا بووه، له‌گه‌ڵ میوه‌ی تازه‌و شه‌رابی چینی.
نیكولای چاوشیسكو: سه‌رۆكی رۆمانیای شیوعی له‌نێوان ساڵانی 1965 تا 1989، ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به سیاسه‌تی سه‌ركوت كردن ناسراوه، ناوبرا ئاره‌زی به‌زالیای روه‌كی كردووه له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی ئاسایی.
فرانسیسكو ماسیاس: یه‌كه‌م سه‌رۆكی غینای ئیستوائی بووه، سێ به‌شی گه‌له‌كه‌ی له‌سێداره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كردووه كه زۆربه‌یان رۆشنبیران بوون. ده‌ڵێن گوایه ناوبراو گۆشتی مرۆڤی خواردووه‌و ئیسكه‌كانی له سه‌لاجه‌دا داناوه.
بابا دوك: حاكمی هایتی بووه، ناوبراو له‌سه‌ر به‌ڵینی هاوكاریكردنی هه‌ژارن هه‌ڵبژردرا، به‌ڵام نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی به زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌تا مردن كوشتووه. له‌دوای خواردنی ئێواره ئاره‌زوی بینینی ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ندێك زیندانی بووه.
