وشه‌یه‌كی زۆر دووباره هه‌یه كه ڕه‌نگه ڕۆژانه خۆشمان دووباره بیڵێنیه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شاره‌زای زمانی ئینگیلیزن، ئه‌ویش وشه‌ی (لێدیخ فێرس) واتا (خانمان یه‌كه‌م جار)، به‌ڵام هه‌رگیز بیرت له‌وه كردۆته‌وه ئه‌م وشه‌یه له چیه‌وه هاتووه؟،چه‌ند بۆچونێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه
یه‌كه‌م: له چینی هه‌ژاره‌كانى ئه‌مریكادا ده‌گێڕنه‌وه كچێك هه‌بووه كه زۆردار بووه به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته ڕه‌شپێسته‌كه‌ی و زۆر خراپ بووه له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام هه‌مێشه كوڕه‌كه له كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا وشه‌ی (لێدیخ فێرس) به‌كار هێناوه وه‌ك ڕێز‌و خۆشه‌وستی بۆی.
دووه‌م: دووه‌م وته‌ی به‌ناوبانگ كه‌له‌سه‌ر وشه‌ی (لێدیخ فێرس) هه‌یه ئه‌وه‌یه كه گه‌نجێكی ئیتاڵی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند كچێكی هه‌ژاری خۆش ده‌وێت له سه‌ده‌ی 18میندا، هه‌موو جارێك به‌م شێوه‌یه خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و كچه ده‌رده‌بره‌ی، به‌ڵام ماڵی باوكی كوڕه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵن ئه‌و كچه ببێته هاوسه‌ری و دواجار كچه‌كه به پلانێك ده‌كوژن.
سێیه‌م: له‌پشتی وشه‌ى (لێدیخ فێرس) بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمه‌لێك سه‌ربازی ترسۆنك هه‌بوون له جه‌نگی ڤێتنامدا كه نه‌یان ده‌وێرا زۆر بچنه پێشه‌وه بۆیه سه‌ربازه به ته‌مه‌نه‌كان ده‌یان گوت (لێدیخ فێرس) واتا یه‌كه‌م جار با خانمان بچنه پیشه‌وه.
چواره‌م: شیكردنه‌وه ده‌رباره‌ی وشه‌ی (لێدیخ فێرس) ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ كاتی نوقومبوونی كه‌شتی تایتانیك كه كاپتن هاواری كردوه (لێدیخ فێرس) واتا با خانمان و منداڵان یه‌كه‌م جار بچنه ناو كه‌شتی بچوكی فریاكه‌تنه‌وه و ئه‌وان له نوقومبوون ڕزگار بكرێن.
