بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی سزای له‌سێداره‌دان هۆكارى ئاینی و زانستی و یاسایی له‌پشته‌وه‌یه و به‌پێی سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كان باشتروایه له‌به‌یانیان ئه‌وكاره ئه‌نجامبدرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه .
وڵاته خۆر ئاواییه‌كان له‌شه‌ودا ئه‌و سزایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌ڵام له وڵاته ئیسلامیه‌كان له به‌یانیان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن .
به‌یانیان یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ یاساییه‌كان و كه‌سوكاری كه‌سه‌كه كاره‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مه‌یته‌كه وه‌ربگرنه‌وه .
له‌رووی ئاینیه‌وه ئه‌وكه‌سه زوو ده‌نێژرێت كه پێویسته بۆ مردوو جێ به‌جێ بكرێت.
به‌یانیان زیندانیه‌كانی تر خه‌وتون له‌به‌رئه‌وه ده‌نگه ده‌نگ و كێشه دروست نابێت .
له‌رووی زانستیه‌وه مرۆڤ به‌یانیان هێمن و جێگیره له‌به‌رئه‌وه كه‌سه‌كه‌ی له‌سێداره ده‌درێت و ئه‌وانه‌ی چوارده‌وریشی له‌باشترین بارى ده‌روونیداده‌بن .
له‌ڕوی ئاینیه‌وه ڕیگه ده‌درێت كه‌سه‌كه نوێژی به‌یانی بكات ئه‌مه‌ش ئارامیه‌كی پێده‌بخشێت .
