له ئه‌فسانه‌كه‌دا شێخی سه‌نعان بۆ كچی گاور له ئیسلام وه‌رده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام له موسڵ كچێك له‌به‌ر خاتری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ئایینی مه‌سیحییه‌ت وه‌رده‌گه‌ڕێت و ده‌بێت به موسوڵمان، ئه‌مه چیرۆكی خاتوو (عاتیفه)یه كه ئێستا دوایین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له خانه‌ی به‌ساڵاچوانی هه‌ولێر به‌سه‌رده‌بات.
ئه‌و به‌تاسه‌وه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیدا چیرۆكی سه‌ره‌تایی ژیانه پڕ ئازه‌ره‌كه‌ی گێڕایه‌وه و گوتی"كچێكی مه‌سیحی بووم، عاشقی كوڕێكى مسوڵمان بووم و له‌به‌ر ئه‌و هاتمه سه‌ر ئایینی ئیسلام و خێزانه‌كه‌شم حاشایان لێكردم، به‌ڵام دواتر ئازاره‌كان گه‌وره‌تر بوون كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م جێی هێشتم و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌كه‌می له‌یاد كرد".
(عاتیفه) ئێستا ته‌نهایه ئه‌گه‌رچی شه‌ش كچی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر شه‌شیان به ژیانی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن و سیانیان له به‌غدا هاوسه‌رگیرییان كردووه و سیانیشیان له ئوردن، به‌ڵام ئه‌م نه ئه‌زانێت چۆنن و نه ده‌زانێت چی ده‌كه‌ن، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕێگه‌ی به كچه‌كانی نه‌داوه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دایكیاندا بمێنێت.
ئه‌و ده‌ڵێت "هاوسه‌ره‌كه‌م خیانه‌تی لێكردم و به‌جێی هێشتم و ئێستا من به ته‌نها له بنكه‌ی پیران ده‌مێنمه‌وه". ئه‌و كاتێك ده‌چێته خانه‌ی به‌ساڵاچوان ته‌نها خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كه ژیانێكی ساده و شوێنێكی هه‌بێت تێیدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری ده‌بێت كاتێك ده‌زانن یاریده‌ده‌ری پزیشكه ئه‌و كات هه‌م له‌وێ كاری ده‌ستكه‌وێت و چاره‌سه‌ر بۆ به‌ساڵاچووه‌كانی دیكه ده‌كات و هه‌م خۆیشی له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
یه‌كێك له هاوڕێكانی عاتیفیه باس له‌وه ده‌كات كه هێشتا عاتیفیه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له یاد نه‌كردووه و سه‌ڕه‌ڕای توڕه‌یی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، زۆركات دڵی پڕ ده‌بێت و ده‌ڵێت تۆ بڵێیت جارێكی دیكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه.