پزیشكێكی خۆراك ڕای گه‌یاند، دوو مێوه‌ی شووتی و گندۆره، نابێ كون، یان درزیان هه‌بێ، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا كرم، یان باكتریا ده‌چێته ناویانه‌وه و زیان به ته‌ندروستیی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نن.
د. جه‌مال سه‌عید پسپۆری ڤیته‌رنه‌رى ڕایگه‌یاند: "هاووڵاتیان له كاتی كڕینی میوه‌دا ده‌بێ هۆشیار بن، به‌تایبه‌ت شووتی و گندۆره نابێ كون بێ، یان درزی هه‌بێ، چونكه باكتریای ده‌چێته ناوییه‌وه و ڕه‌نگه كرم هه‌ڵبێنێ، ئه‌وه‌ش زیان به ته‌ندروستیی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێ".
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ڤیته‌نه‌ری ده‌ڵێت : "پێوه‌ر و مه‌رجی دیاریكراو بۆ پشكنینی ئه‌و خۆراكانه هه‌یه كه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی ئامێری پێشكه‌وتوو، پشكنینی میوه‌ی هاورده‌كراو له هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی ستاندارد".
د.جه‌ماڵ سه‌عید، ڕوونیشی كرده‌وه: "ته‌نیا چه‌ند وڵاتێكی پێشكه‌وتوو ده‌توانن تاقیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتووه و هۆرمۆنات و بایۆلۆجی له‌سه‌ر میوه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ی میوه هه‌نارده ده‌كه‌ن، ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی ته‌ندروستیی زانستی كشتووكاڵی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كه بنێرن و خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی ته‌ندروستی به‌رپرسیاره‌ن".
د. جه‌مال سه‌عید، هۆشداری دایه هاووڵاتیان و گوتی: "گرنگه هاووڵاتی هه‌ر میوه و سه‌وزه‌یه‌ك كه ده‌یكڕێ، به‌رله خواردنی زۆر به جوانی بیشواته‌وه و به‌تایبه‌ت ئه‌و میوانه‌ی كه تۆێكڵیان هه‌یه، پاك بكرێن".
