ئەم سەوزەیە لە شێرپەنجەی سیەکان دەتپارێزێت ،هەواڵێکی خۆش بۆ جگەرەکێشان


توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ دەریخستووە کە سەوزەی مەعدەنووس کاریگەری بەهێزی هەیە لە پارێزگاریکردن لە مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سیەکان. 
ئەو توێژینەوەیە کە لە ماڵپەری (StethNews)ی تایبەت بە بواری پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەشی بەوە کردووە کە مەعدەنووس لە توانایدایە لە 86%ی خانە شێرپەنجەییەکان سی بکوژێت، ئەگەر بێت و ڕۆژانە بەکاربهێنرێت بە ڕێژەی 3 کوپ لە چای مەعدەنووس ڕۆژانە. 
توێژینەوەکە ئاماژەشی بەوە کردووە کە مەعدەنووس ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگی جەستە و ڕێگری کردن لە تووشبوون بە نەخۆشی بە ئاسانی، هاوکات بۆنی دەمیش خۆش دەکات.