بۆنی ناخۆشی پێ یەکێکە لەو شتانەی دەبێتە مایەی شەرمەزاری، هەر بۆیە چەند ئامۆژگاریەکتان پێشکەشدەکەین بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی پێیەکان.
1-قاچ شتن: تەنیا شتنی قاش بەخێرایی بەس نیە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشى پێ، هەوڵبدە بەباشی قاچت بە سابوون و ئاو بشۆیت و سابونی دژە بەکتریا بەکاربهێنیت و نێوان پەنجەکانیشت پاکبکەیتەوە و وشکی بکەیتەوە.
2-وشککردنەوەی پێیەکان: پاش شتنی قاچ بەباشی وشکی بکەرەوە، چونکە شێداری قاچ دەیکاتە زەویەکی گونجاو بۆ گەشەی بەکتریا بەتایبەتی لەنێوان پەنجەکان، هەربۆیە هەوڵبدە هەوای بەربکەوێت.
3-لێکەرەوەی بۆنی ئارەق: دەتوانیت لێکەرەوەی ئارەقی بن باڵ بۆ بنی پێ بەکاربهێنیت چونکە بۆن و بەکتریا ناهێڵێت.
5-پێڵاوی کراوە لەپێ بکە: ئامۆژگاریت دەدەین لەکاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی پێڵاوی سەرکراوە لەپێ بکەیت بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر کاردەکەیت، چونکە یارمەتی دەدات پێیەکانت بەر هەوا بکەوێت و ئارەق نەکاتەوە، بەمەش بەکتریا لەسەری کۆنابێتەوە.
