سەیرترین ئەو خۆراکانەی سزادراوان پێش لەسێدارەدان داوایانكردووه‌


لە ئەمریکا ئەو کەسانەی بڕیاری لە سێدارەدرانیان بەسەرداده‌درێت، دوو رۆژ پێش جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەتوانن خۆراکێک داوابکەن، خۆراكه‌كه‌ یان شێفی بەندینخانەکە ئامادەی دەکات یان لەدەرەوە بۆی دەهێنرێت بەمەرجێک تێچونەکەی لە 40 دۆلار زیاتر نەبێت.

ئەم خۆراکەش پێش چەند کاتژمێرێک لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێیاندەدرێت و زۆربەی جار بەندکراوەکان خۆراکی خێرا یان پەتاتە یان ئایسکرێم داوادەکەن، بەڵام هەندێکیان داوای چەند شتێکی سەیر و سەمەرەیان کردووە، وەک:

1-کارلا تاکر لە ساڵی 1984 بە تاوانی کوشتن دەستگیرکرا و لە ساڵی 1998 بڕیاری لەسێدارەدرانەکەی بەسەردا جێبەجێکرا و بووە یەکەم ژن لە تێکساس بڕیاری لەسێدارەدرانی بەسەردا جێبەجی بکرێت، وەک دوایین ژەم داوای قاپێ میوەی کرد، بەڵام نەیخوارد.
2-ڤیکتۆر فیگۆر لەساڵی 1963 لە سێدارەدرا بە تاوانی فڕاندن و کوشتن، وەک دوایین ژەمیش دوای قاپ و چەقۆ و چەتاڵ و دەنکێ زەیتونی کرد.
3-جیمس هدسۆن لەساڵی 2004 لەسێدارەدرا و دوایین داواکاری بریتیبوو لە یەک بسکیت و شەش قتوو کۆکا کۆلا.
4-جاکی بارۆن ویلسۆن بە تاوانی دەستدرێژی و کوشتن لە ساڵی 2006 لەسێدارەدرا و داوای پیازێک و دوو قتوو کۆکاکۆلا و بنێشتی کرد.
5-تیموسی مکافی یەکێک لە ناشرینترین کارە تیرۆرستیەکانی ئەنجامدا و لەساڵی 1995 بینایەکی شاری "ئۆکلەهۆمای" تەقاندەوە و بووەهۆی گیانلەدەستدانی 168 کەس و 800 کەسی بریندارکرد، ئەم تاوانبارە داوای لیترێ ئایسکرێمی کرد بە تامی شوکولاتە.
6-ریکی رای ریکتۆر دووچاری تێکچونی خانەکانی مێشک بوو پاش ئەوەی لە ساڵی 1992 پۆلیسێکی کوشت و دواین ژەمی بریتیبوو لە ستیک و پەتاتە و دوایکرد کێکی گوێزەکەی بۆ کاتێکی تر هەڵبگرن.
7-جیمس ئدوارد سمیس داوای کەمێک خۆڵی کرد وەک دوایین ژەمی، بەڵام داواکارییەکەی رەتکرایەوە و گۆڕی بە کوپێک شیر.