ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاندووه، كه‌ڵه‌شاخ(حیجامه) كارێكی مۆڵه‌ت پیدراو نی یه و ئه‌نجامدانی قه‌ده‌غه‌یه له كوردستان.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یاندراوێكیدا ڕایگه‌یاندووه "له‌پێناو ته‌ندروستی گشتی هاووڵاتیان و پاراستنیان له توشبوون به نه‌خۆشی یه گوازراوه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك هه‌وكردن جگه‌ری ڤایرۆسی و ئه‌یدز و نه‌خۆشیه‌كانی تر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌ڵه‌شاخی داووه ، كه به‌داخه‌وه ئێستا له چه‌ند شوێنی جیاجیا دوور له هه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی و مۆڵه‌تی ته‌ندروستی ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌درێت".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوور بگرن له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین هاوكار بن له ڕێگری له‌و كاره له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی".
كه‌ڵه‌شاخ گرتن بریتییه له ده‌رهێنانی خوێن له چه‌ند شوێنێكی جه‌ست به مه‌به‌ستی لابردنی خوێنی پیس و چاكبوونه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك كه زیاتر له كۆندا وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ته‌ندروستی به كارهاتووه.
