گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا هاووڵاتییه‌كی پارێزگه‌ی گوڵستانی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌گه‌كه‌ی ده‌دات، دوای ناڕه‌زایه‌تی زۆری رێكخراوه‌كانی ژینگه‌یی، ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی راوكردندا سه‌گه‌كه نه‌یتوانیوه نێچیره‌كه‌ی بگرێت، خاوه‌نه‌كه‌ی به بێڵ ده‌كه‌وێته گیانی و بۆ ماوه‌ی زیاد له پێنج خوله‌ك ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات.
دوای ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی سه‌گه‌كه، رێكخراوه مه‌ده‌نی و ژینگه دۆسته‌كانی ئێران، له زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كانی ئێران خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و پاڵه‌په‌ستۆیان خسته سه‌ر وه‌زاره‌تی داد بۆ ئه‌وه‌ی دادگه‌ی گوڵستان لێی خۆش نه‌بێت و سزای بدات. دوای تێپه‌ڕینی سێ مانگ به‌سه‌ر گیرانی ئه‌و تاوانه، دادوه‌ری گوڵستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌واڵی سزادانی تاوانباره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
مسته‌فا حه‌قی، سه‌رۆكی دادگه‌ی پارێزگه‌ی گوڵستان رای گه‌یاند: "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و توانی شوێنی تاوانباره‌كه ده‌ستنیشان بكات و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی بكات، به‌ڵام تا ئێسته‌یش گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردووه، به‌رده‌وامه و ناسنامه‌كه‌یمان بۆ ئاشكرا نه‌بووه".
ئاشكرای كرد: "تاوانباره‌كه به لێدانی ٧٢ قامچی و ٢٧٠ سه‌عات كاركردنی به‌زۆره‌ملێ له‌ناو ژینگه، له‌ژێر چاودێریی دادگه سزا دراوه". تا ئێسته له یاسای دادی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، سزایه‌ك بۆ ئازاردانی ئاژه‌ڵان دیاری نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش وای كردووه هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نه‌كرێت كه ئازاری ئاژه‌ڵان ده‌ده‌ن. له هه‌مان كاتدا سزادانی تاوانبارێك به لێدانی قامچی به ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌ژمار ده‌كرێت و به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت.
