سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری پێشووی مانچسته‌ر یونایتد ئاشكرایكردووه كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی ئه‌وه بووه كه بڕیاریداوه له وه‌رزی 2001 – 2002 ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت.
فێرگسۆن ده‌ڵێت: "له‌و ساڵه‌دا ئاشكرام كرد كه ده‌ستبه‌رداری پۆستی راهێنه‌رایه‌تی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌بم، یه‌كێكبوو له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ژیانم، چونكه دواتر ئه‌و قسه‌یه‌م كاریگه‌ری كرده سه‌ر یاریزانه‌كان و یانه‌كه‌شم، نه‌مانتوانی هیچ نازناوێك به‌ده‌ستبهێنین".
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر فێرگسۆن گتویه‌تی: "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بووه كه له ژیانمدا كردوومه، نه‌ده‌بوو له‌سه‌ره‌تای وه‌رزدا ئاشكرایبكه‌م".
ئه‌و راهێنه‌ره سكۆتله‌ندییه ده‌شڵێت: "هه‌ندێك كه‌س له چوارده‌ورم دووركه‌وتنه‌وه‌و ده‌یان گوت "ئۆوووو" راهێنه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر وازده‌هێنێت، دوای ئه‌وه هه‌ستم پێكرد و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌م بگه‌یه‌نمه‌وه لوتكه".
فێرگسۆن له وه‌رزی 2001دا بڕیاری وازهێنان له‌پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌دات و دوای شه‌ش مانگ پاشگه‌زده‌بێته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه درێژده‌بێته‌وه‌و تا كۆتایی ساڵی 2013 له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و ساڵه‌ی كه فێرگسۆن ئه‌و بڕیاره ده‌دات و دواتر پاشگه‌زده‌بێته‌وه مانچسته‌ر یونایتد پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی ئینگلته‌را ده‌بێته چاره‌نووسی.
