وه‌رزش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه رۆژانه یه‌ك خوله‌ك وه‌رزشكردنی ته‌واو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی مرۆڤ باش بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه گۆڤاری زانستی "بلوس وان" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌رزشكردنێكی ڕێك‌وپێك و به‌رده‌وامی رۆژانه سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌رزشه یه‌ك خوله‌كیش بخایه‌نێت.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك وه‌رزش بۆی هه‌یه ببێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ت له قه‌ڵه‌وبوون و تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
زاناكان ده‌ڵێن ژیانی سه‌رده‌میانه وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن نه‌توانن رۆژانه یان هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی 150 یان 75 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت، مرۆڤ ده‌توانێ له ماوه‌یه‌كی كورتدا چه‌ندین وه‌رزشی به‌سوود ئه‌نجام بدات.
