دارتاشێكی هۆڵه‌ندی دوای چه‌ند ساڵ ماندووبوون، له‌كۆتاییدا كه‌شتی نووحی دروست كرد و ئه‌م به‌هاره یه‌كه‌م گه‌شتی پێ ده‌كات.
جۆهان هیۆبرس، ئه‌و دارتاشه هۆڵه‌ندییه‌یه كه له ساڵی 2012ه‌وه تا ئێستا خه‌ریكی دروستكردنی كه‌شتییه‌كه به‌ناوی (كه‌شتی نووح) كه له‌سه‌ر هه‌مان شێوه و تایبه‌تمه‌ندی دروستیكردووه، به‌ڵام دیوی ناوه‌وه‌ی وا ڕێكخستووه كه شوێنی هاووڵاتیان ببێته‌وه.
به‌پێی گوته‌ی جۆهان، ئه‌و كه‌شتییه درێژییه‌كه‌ی 125 مه‌تره، پانییه‌كه‌ی 29 مه‌تره، به‌رزییه‌كه‌شی 23 مه‌تره، كێشه‌كه‌ی 2500 تۆنه و جێگه‌ی 5000 هاووڵاتی ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هیۆبرس پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌شتییه هه‌ر ماوه‌یه له شوێنێك بێت و یه‌كه‌م گه‌شتی كه له‌م به‌هاره‌دا ده‌بێت له هۆڵه‌نداوه ده‌ست پێ ده‌كات كه شه‌ش هه‌زار میل ده‌بڕێت و له كۆتاییدا له (ڕیۆ دی جانیرۆی) به‌ڕازیلدا ده‌مێنێته‌وه.
