زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه كه ئایا جگه‌ره و نێرگه‌له كامیان زیانی كه‌متره، له ڕاستیدا نێرگه‌له زیانی كه‌متر نییه له جگه‌ره، به‌ڵكو نێرگه‌له زیانبه‌خشتره. نێرگه‌له كه به ناوه‌كانی "شیشه، گۆزه، هووكه پایپ"یش ناوده‌برێت، ئه‌و تووتنه‌ی تێیدا به‌كارده‌هێندرێت زیانی كه‌متر نییه له‌و تووتنه‌ی كه له جگه‌ره‌دا به‌كار ده‌هێندرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌ناو نێرگه‌له‌دایه ژه‌هری تووتنه‌كه ناپاڵێوێت، به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته نیكۆتینییه‌كه له ناو تووتنی نێرگه‌له‌شدا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. له ڕاستیدا له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌كان، له به‌ر ئه‌م هۆیانه نێرگه‌له له جگه‌ره‌ی ئاسایی زیانبه‌خشتره:
ئه‌و كه‌سه‌ی نێرگه‌له ده‌كێشێت، ڕێژه‌یه‌كی زیاتری تووتنه‌كه هه‌ڵده‌مژێت وه‌ك له كه‌سێك كه جگه‌ره ده‌كێشێت، چونكه له هه‌ڵمژینی نێرگه‌له‌دا ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له دووكه‌ڵ هه‌ڵ ده‌مژرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نێرگه‌له هه‌ندێك جار بۆ كاتژمێرێك و هه‌ندێك جاری دی بۆ زیاتر له كاتژمێرێك ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه قومی زیاتری لێ ده‌ده‌یت و نیكۆتینی زیاتر هه‌ڵده‌مژیت.
نێرگه‌له ڕێژه‌یه‌كی زیاتر پێكهاته‌ی ژه‌هراوی تێدایه، وه‌ك "تار، مۆنۆكسیدی كاربۆن، له‌گه‌ڵ چه‌ند كانزایه‌كی قورس و پێكهاته‌ی كیمیایی كه تووشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك كارسینۆجین، هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نێرگه‌له ده‌كێشن مۆنۆكسیدی كاربۆنی زیاتر هه‌ڵده‌مژن. دووكه‌ڵی نێرگه‌له زیاتر به هۆكاری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سی و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ناسراوتره، هه‌روه‌ها هۆكارێكی به‌هێزتره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی تری مه‌ترسیدار.
كێشانی نێرگه‌له هه‌مان نیكۆتینی جگه‌ره ده‌گه‌یه‌نێته ناو له‌ش و چه‌ند نێرگه‌له نكێشیت وه‌ك ئه‌وه وه‌هایه هێنده جگه‌ره‌ت كێشابێت له ڕووی وه‌رگرتنی نیكۆتینه‌وه، به‌ڵكو له نێرگه‌له‌دا ته‌نها پشت به نیكۆتینه‌كه ده‌به‌سترێت بێ پاڵاوتن" واته بێ فلته‌ر". مه‌ترسییه‌كانی نێرگه‌له ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌كارهێنه‌رانی دواتری نێرگه‌له‌كه و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ناكێشن و له هه‌مان شوێنی نێرگه‌له كێشانه‌كدا دانیشتوون. كێشانی نێرگه‌له له‌لایه‌ن خانمانی دووگیانه‌وه یه‌كه‌م شت ئه‌گه‌ر كۆرپه‌كه‌ی نه‌مرێت له سكیدا ئه‌وا به كێشی كه‌م و لاوازی و كه‌م و كورتییه‌وه له‌دایك ده‌بێت.
