ئاگاداری بەکارهێنای ئەم دەمووچاوانەی فەسبووک بە


دەزگای هەواڵگری بەلجیکا بەکارهێنەرانی فەسبووک ئاگادار دەکاتەوە کە پێوسیتە زۆر ئاگاداربن لەکاتی بەکارهێنای دەمووچاوە (ئیمۆجیەکان)یە نوێیەکانی فەسبووک. 
کۆپانیای فەسبووک لە ٥ شوباتی ئەمساڵدا دەمووچاوەکانی (پێکەنین، سەرسوڕمان، دڵتەنگی، بێزاری، خۆشەویستی) زیاد کرد لەگەڵ ئۆپشنی لایک کە لەوەو پێش هەبوو، دەزگاری هەواڵگری بەلجیکا ئاماژەی بەوە کردووە، کە کۆمپانیای فەسبووک زۆر بە وردی چاودێری هەموو ئەو کەسانە دەکات کە ئەو دەمووچاوانە بەکار دەهێنن تا بزانن کاردانەوایان چییەو بیرکدنەوەیان چۆنە. 
بۆیە زۆر بەکارهێنای یەک ئیمۆجی بۆ نمونە بێزاری ، تێبنی خۆت بەلای کۆمپانیای فەسبووکدا ڕادەکێشیت تا بزانێت بۆ ئەوەندە ئەو ئیمۆجیە بەکاردێنیت، هەروەها ڕەنگە زۆر بەکارهێنای یەک ئیمۆجی بۆ بابەتەکان ببێتە هۆی داخستنی فەسبووکەکەت.