هەندێك لە وڵاتانی جیهان كۆمەڵێك یاسای سەیروسەمەرەیان هەیە كە تایبەتە بەخۆیان و لە هیچ وڵاتێكی تردا نیە، لەوانە:
1. نەمسا:
لە نەمسا خواردنی ئایس كرێم لەبەردەمی بانكەكاندا قەدەغەكراوە.
2. یۆنان:
لەپێكردنی پێڵاوی بن بەرز قەدەغەكراوە لەو شوێنانەدا كە ئاسەواری كۆنن بۆئەوەی زیانت پێنەگات.
3. ئێرلەندا:
میزكردن لە زەوی كەسێكی تردا قەدەغەكراوە هەروەها خواردنەوەی مەی لەبەردەمی یان لەنزیك مانگاوە قەدەغەكراوە.
4. فرەنسا:
ڕێگە نادرێت بە 2 ئامۆزا هاوسەرگیری بكەن بەمەرجێك دەبێت داوا لە سەرۆكی وڵات بكرێت و ئەویش بەتایبەتی ڕێگەیان پێبدات و ئیمزا لەسەر هاوسەرگیریەكەیان بكات دوای ئەوەش هاوسەرگیریەكەیان لە ڕۆژنامەكاندا بڵاودەكرێتەوە.
5. كەنەدا:
نابێت برین لەبەردەمی منداڵدا پاكبكرێتەوە.
6. ئیتاڵیا:
دەستخستنە ناو گیرفانی پیاوێكی ترەوە قەدەغەكراوە.
7. سەنگافوورە:
فرۆشتن و جوینی بنێشت قەدەغەكراوە.
8. چین:
هەر خێزانێك یەک منداڵ زیاتریان ببێت ئەوا دەخرێتە بەندیخانەوە یان بە بڕێك پارە سزادەدرێت.
9. تایلەند:
چوونە دەرەوە بەبێ لەبەركردنی جلی ژێرەوە قەدەغەكراوە.
10. ئەڵمانیا:
تێكردنی بەنزین لەسەر ڕێگای خێرا قەدەغەكراوە.
11. ئەمریكا:
لە شاری كلیفلاند سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ یاسا ڕێگە بەوە نادات سەربەخۆ مشك بكوژیت، بەڵكو دەبێت ڕێگەپێدراو بیت یان ئیجازەی تایبەت بە مشك كوشتنت پێبێت.
12. ڕوسیا:
لە شاری مۆسكۆ لێخوڕینی سەیارەی پیس قەدەغەكراوە و سزاكەی 100 دۆلارە. دەبێت هەمیشە سەیارەكەت پاكبێت و بەپاكی لێیبخوڕیت.
13. بەنگلادیش:
منداڵ لەتەمەنی 15 ساڵیەوە زیندانی دەكرێت ئەگەر قۆپی بكات لە تاقیكردنەوەكاندا.
