شەوی بوکێنی کوڕ و کچەکە چونە ماڵی خۆیان

شەوی بوکێنی کوڕ و کچەکە چونە ماڵی خۆیان و خەڵکی شایی گێڕیش بڵاوەیان لێکرد کاتێک دانیشتن بۆ نان خواردن دەنگی تەقەی دەرگا هات
کوڕەکە بەتوڕەییەوە وتی کێ بەم کات و شەوەی ئێمە دێت ؟
کچەکە چوو بەرەوە تەقەی دەرگاکە و وتی کێیە لەدەرگا دەدات ؟
کەسێک جوابی دایەوە و وتی فەقیرم برسیم خواردنم دەوێت
کچەکە گەڕایەوە بۆ لای مێردەکەی وتی فەقیرێکە خواردنی دەوێ
پیاوەکەی بەتوڕەییەوە هەستایەوە و چوو بەرەو دەرگاکە وتی لەبەر ئەمە خۆشترین شەوم لێ تێک دەدات و چووە دەرەوە بۆ فەقیرەکە و زۆری لێدا و دەریکرد
کەگەڕایەوە زۆرتێک چوو بوو هاواری دەکرد و سەری خۆی دەدا بەدیواردا و وەک شێتی لێهات و چووە دەرەوە لەماڵ و بەکۆڵاناندا هاواری دەکرد و هاوسەرگیریەکەیان هەڵوەشایەوە بەهۆی تێکچونی پیاوەکەوە
کچەکە پانزەساڵ شوی نەکرد
پاش پانزەساڵ لەو ڕووداوە پیاوێک هاتە داوای کچەکە و هاوسەرگیریان پێک هێنا
شەوی بوکێنی کاتێک لەسەر سفرە دانیشتن بۆ نان خواردن تەقە درایەوە لەدەرگا
کچەکە چوو بەدەم دەرگاکەوە ، هاتەوە وتی بەپیاوەکەی کەسێکی فەقیرە داوای خواردن دەکات
پیاوەکەش پێی وت ئەم خواردنەی بۆ بەرە کەتێری خوار چی مایەوە بیهێنەرەوە
کچەکە خواردنەکەی بردە دەرەوە بۆ هەژارەکە و کەگەڕایەوە بەگریانەوە گەڕایەوە
پیاوەکەی لێی پرسی بۆ دەگریت ئازاری داویت ؟!
وتی نەخێر ، بەڵام ئەو پیاوەی لەبەردەم دەرگاکە دانیشتووە ئەو پیاوەیە کەکاتی خۆی شوم پێکرد شەوی هاوسەرگیریمان هەژارێک هات داوای خواردنی لێکردین بەڵام ئەو زۆر بەخراپی لەهەژارەکەی دا و دەریکرد ، دوای ئەوە تێک چوو ئێستا داوای پانزەساڵ خۆی لەهەمان کاتدا بەهەژاری هاتووەتەوە !!!
پیاوەکەی دایە پڕمەی گریان و هاوار و وتی ئەو پیاوەش کەلێیدا و دەریکرد من بووم
.......
کێ گومانی هەیە لە تۆڵەی خوایی ؟
بەڵام خوا وەک ئێمە نیە ئەو خوایە و هیچ پەلەی نیە ، مۆڵەت دەداتە ستەمکاران بەڵام پشتگوێیان ناخات کە گرتنی ئەیانگرێت
کام ستەمکارەتان بینیوە هەر لەدنیا پێش قیامەت نەیکردبێتە پەندی زەمانە ؟