کوڕێک چووە خوازبێنی کچێک

کوڕێک چووە خوازبێنی کچێک
لەیەکێک لە یەکتر بینینەکانیاندا لێی پرسی چەند قورئانت لەبەرە ؟
کچەکە وتی هیچم لەبەر نیە بەڵام زۆرم پێ خۆشە بەندەیەکی باشی خوابم و قورئانیش لەبەر بکەم
کچەکە لەکوڕەکەی پرسی ئەی تۆ چەندت لەبەرە ؟
کوڕەکە وتی تەنها جوزئی عەمەم لەبەرە
هاورسەرگیریەکە پێک هات پاش ماوەیەک کچەکە داوای کرد لەکوڕەکە کە قورئانی پێ لەبەر بکات
کوڕەکەش ڕەزامەندی نواند و بڕیاریاندا پێکەوە دەست بکەن بە لەبەرکردنی قورئان و بەسورەتی مەریەم دەستیان پێکرد
پاش ساڵێک پێکەوە هەموو قورئانیان لەبەرکرد و مۆڵەت و خەڵاتی لەبەرکردنی هەموو قورئانیان وەرگرت پێکەوە
سەردانی ماڵی باوکی کچەکەیان کرد ، کوڕەکە بەباوکی کچەکەی وت سوپاس بۆ خوا توانیم هەموو قورئان بە خێزانم لەبەر بکەم لەگەڵ خۆمدا
باوکی کچەکە توشی سەرسوڕمان بوو بە قسەی کوڕەکە
باوکەکە هەستاو چووە ژورەکەیەوە و پاش ماوەیەک گەڕایەوە و هەندێ نوسراو و بڕوانامەی هێنا و خستیە بەردەست کوڕەکە
کوڕەکە توشی شۆک بوو کاتێک بینی کچەکە پێش هاوسەرگیری هەموو قورئانی لەبەرکردووە !!
خوایە گیان ئەگەر ساڵحیش نین ئەوا هاوسەرێکی ساڵح بکە بەنسیبی هەموو کوڕ و کچەکانمان بکە هاوکارمانبێت لە کاری چاکەدا .