جا کەسێک کافر بێ ئیتر شەیتان ئیشی پێی چیە!

شێخ ئیبنو عثیمین بەڕەحمەت بێ فەرموویەتی:
بە"ابن عباس"وترا: یەهودییەکان دەڵێن بەڕاستی ئێمە شەیتان وەسوەسەمان بۆ دروست ناکات لەنوێژدا ..
ئەویش لەوەڵامدا فەرمووی:
شەیتان چی بکات لەدڵێک کە وێران بووە!.
وەسوەسە بۆ ئەوەیە خشوع لەنوێژتدا نەهێڵێ جا کەسێک کافر بێ ئیتر شەیتان ئیشی پێی چیە تا وەسوەسەی بۆ دروست بکات و خەیاڵی لەنوێژ و تەقوا دووربخاتەوە.
[القول المفيد (٦٢/١)]