موعجیزەیەكی تری ئیسلام!

دكتۆر حوسام موافی (أستاذ طب الحالات الحرجە بالقصر العینی) لەمیسر دەڵێت: بەشداربووم لەكۆنفرانسێكی پزیشكیدا لەئەڵمانیا ، كۆنفرانسەكە لەسەر كات وسەعاتی نەخۆشیەكان بوو، بۆنموونە (رەبو) لەبەهاردا زیاتر دەبێت و،تەسكبوونەوەی بۆریە خوێنەكان و جەڵتەلەسەعات 7ی بەیانی بۆ 9ی بەیانی زیاتردەبێت وئاماری زۆریان پێشكەش كرد، وەلەدیراسەكەدا وتیان ئەوەی پێشتر هەستێ‌ و بنوێتەوە تووشی نابێت وپارێزراودەبێت ، چاوم پڕبوو لەئاو كەئالەوێدا یەكێ‌ لەحیكمەتەكانی نوێژی بەیانیم زانی كەبۆچی (الصلاة خیر من النوم) یش دەوترێت لەنوێژی بەیانیدا.
تەفسیری زانستیەكەشی ئەوەیە كە مرۆڤ دەخەوێت دەورەی خوێنی سست دەبێت بۆئەوەی فشاری خوێن دانەبەزێت لەش ماددەیەك دەرئەدات بۆریە خوێنەكان تەسك دەبنەوەوئەگەر تاسەعات هەشت بخەوێت وهەڵنەسێت ئەو ماوەزۆرەی تەسكبوونەوەی بۆریە خوێنەكان وای لێدەكات ئەگەری جەڵتە زیادبێت ، بەڵام ئەگەر بۆنموونە سەعات پێنج هەستێت ئەگەر بشنوێتەوە ئەوزیانەی نابێت وەك ئەوحاڵەتەی پێشوو .جائەوەی موسڵمان بێ هەڵدەستێ‌ بۆ نوێژی بەیانی و ئەگەری تووش بوونی كەمە ، بەڵام ئەگەر مەسیحیەك بێتە عیادەكەم وترسی جەڵتەی لەسەربێت ، ئامۆژگاری دەكەم هەموو بەیانیەك سەعات پێنج هەستێ‌ وپیاسەیەك بكات بەناوماڵەكەیدا و ئنجا بنوێتەوە...

ئەندازیار عوسمان