به‌رزترين ئه‌خلاقى ژماره‌يه‌ك له گه‌نجانى سلێمانى:
ئه‌مه وێنه‌ى سه‌ر شه‌ستيه‌كه‌ى سلێمانيه، ئۆتۆمبێلێكى ته‌كسيه و سوتاوه. هاوڕێيه‌كم كه له‌وێ بووه ده‌ڵێت: زۆر هاوكارى كرا , ئاگره‌كه نه‌كوژايه‌وه به‌ڵام ژماره‌يه‌ك گه‌نج له‌نزيك ڕووداوه‌كه كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاريى ماددى بۆ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كانيان ڕائه‌گرت و داواى هاوكاريان لێ ئه‌كرد. شۆفێرى وا هه‌بوو 100 دۆلارى ئه‌دا!.
دواييش هاوكاريه‌كه‌يان دايه شۆفێرى ئۆتۆمبێله سوتاوه‌كه‌و كۆڵێ له خه‌ميان كه‌م كرده‌وه.
ئه‌مه ترۆپكى هاريكاريى و هه‌ستى مرۆڤانه و كارى مسوڵمانانه و خۆبه‌خشانه‌يه، ئه‌مه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌يه هێشتا تروسكه‌يه‌كى هيوا ماوه بۆ ئه‌وانه‌ى بێ ئومێدبوون له‌داهاتووى ئه‌م وڵاته! ئه‌م ڕووداوه‌و هاوشێوه‌كانى ئه‌دا و شێواز و ئه‌خلاقى گه‌نجانى وڵاتمان نيشان ئه‌ده‌ن.