داهێنانی موسوڵمانان
یەکەم #زانکۆ کە لە #ئەوروپا دروستکرا #موسوڵمانان دروستیان کرد ئەویش زانکۆی سالرنو بوو لە ئیتاڵیا لە ساڵی 227 ی کۆچی بەرامبەر بە 841 ی میلادی، پاشان زانکۆکانی طليطلە و ئیشبیلیەو غەرناتەیان دروستکرد لە #ئیسپانیا کە ئەو کات لەژێر ڕکێفی موسوڵماناندا بوو ، زۆربەی فێرخوازانی ئەم زانکۆیانە #ئەوروپیەکان بوون، دوای تەواو بوونی خوێندنیان کە ئەگەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان جلی عەرەبە موسوڵمانەکانیان لەبەر ئەکرد وەک شانازیەک بۆ #خوێندن لە زانکۆی موسوڵمانان و وەک هێمایەکەیش وابوو ئیتر خەڵکی ئەیانزانی ئەم گەنجە زانکۆی ووڵاتی موسوڵمانانی تەواو کردووە..
زانای بەناوبانگی ئەوروپی (جاک غودی) لە کتێبەکەیدا بەناونیشانی (ئیسلام لە ئەوروپا) دەڵێت: جل و بەرگی موسوڵمانە عەرەبەکانی پێشین نیشانەی وەرگرتنی #زانست و فێرخوازی بوو چونکە ئەوەتا ئەمڕۆش هەر بەو جل و بەرگانەوە خوێندکاران ئاهەنگی تەواوکردنی زانکۆیان دەگێڕن و هەر بەو جلانەشەوە پرۆفیسۆرو سەرپەرشتیاران ئیشرافی توێژینەوە (بحث) بۆ #ماستەر و #دکتۆرا ئەکەن..!!
وەرگێڕانی: پەیجی سۆزێک بۆ ئیسلام